کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری روانسەر رێز لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان گیرا

20:36 - 29 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەندین شوێنی شاری روانسەر دۆستان و ئەندامانی حیزب چالاکیان بەڕێوە بردووە.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی مەولەوی، شەقامی تازئاباد، کوشتارگا، هەواشناسی و گەرمەخانی.