کوردستان میدیا: حکوومەتی کوهیت وێڕای هوشداری دان بە رێژیمی ئێران رایگەیاند، پێویستە ئەو رێژیمە هاوکاریی پێویست لەمەڕ بەرنامە ناوکییەکەی لەگەڵ پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بکات.
یەکێک لە لێپرسراونی کوهیت وتی: ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی دەتوانێ مەترسییەکی گەورە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بێت.
ئەمیر شێخ سەباح ئاشکراشی کرد، چالاکییەکانی بنکە ئەتۆمییەکەی بووشێهر دەرخەری ئەوەن کە رێژیمی ئێران سەرقاڵی دروست کردنی چەکی ئەتۆمە.
هەر لەو پێوەندییەدا حکوومەتی عەرەبستانیش وێڕای هوشداری دان بە رێژیمی ئێران راشیگەیاندووە، ئێران پشێوی و ئاژاوەی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانیش وتی: پێویستە وڵاتانی دراوسێ لەهەمبەر ئاژاوە نانەوەکانی رێژیمی ئێران پەرچەکردارییان هەبێت.
بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو کۆ ببنەوە و پرسی دەستێوەردانەکانی ئێران و سووریە تەوەری سەرەکیی ئەو دانیشتنەیە.