• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئیهوود باراک: هیچ گەرانتییەکمان نه‌داوە کە هێرش نەکەینە سەر ئێران

زایینی: ١٧-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٢٩ - ١٨:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئیهوود باراک: هیچ گەرانتییەکمان نه‌داوە کە هێرش نەکەینە سەر ئێران
کوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ئیسراییل ده‌ڵێت، کات بە فیڕۆ نادەین و ئیسراییل هیچ گەرانتییەکی لەمەڕ هێرش نه‌كردنه سەر ئێران نەداوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رادیۆ فردا، ئێهوود باراک وەزیری بەرگریی ئیسراییل لە وتووێژێکی رادیۆییدا سەبارەت بە وتووێژەکانى رێژیمی ئێران و گرووپی ٥ زێدە ١، گوتوویەتی: "دانووستانەکانی ئەستانبووڵ دەبێ ئاکامی روون و دیاریکراوی هەبێ و بە مەبەستی کوشتنی کات ئەنجام نەدرابێت".

وەزیری به‌رگریی ئیسراییل لە وتووێژێکدا رایگەیاند: "ئەگەری راگرتنی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران بە هۆی ئەو دانووستانانە کز و لاوازە و ئیسراییل هیچ گەرانتییەکی بە هیچ لایەنێک لەمەڕ هێرش نكردنه سەر بنکە ناوکییەکانی ئێرانی نەداوە".

لە درێژەی ٣ مانگی رابردوودا دەنگۆی ئەگەری هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆسەر بنکە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران لەمەڕ راگرتنی چالاکییە ناوکییەکانی ئەو رێژیمە بڵاو بۆتەوە و ئەو دەنگۆگەلە لەلایەن لێپرسراوانی ئیسراییلەوە بەهێزتر بوونەوە.

هەروەها ئیهوود باراک گوتوویەتی: "من هەست دەکەم رێژیمی ئێران پوان(امتیاز)ی وەرگرتووە و ئەو وڵاتە ٥ حەوتووی دیکە دەتوانێ بە بێ هیچ بەربەستێک پیتاندنی ئورانیۆم درێژە بدات".

دانووستانەکانی رێژیمی ئێران و رۆژئاوا لە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی پاش ١٥ مانگ لە ئەستانبووڵ بەڕێوەچوو و بڕیارە لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوە بچێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا