کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاریکاتۆریستێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی وڵاتی رۆمانیی بەدەست هێنا

13:05 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کاریکاتوریستێکی کوردی کوردستانی ئێران توانیی خەڵاتی چوارەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی رۆمانی بەدەست بێنێت.
فەخرەدین دووست‌محەممەد، کاریکاتوریستی کوردی خەڵکی کرماشان لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی تایبەت و دیپلۆمای شانازیی وەرگرت.
لە چوارەمین فێسیڤاڵی نێودەوڵەتی کاریکاتێری رۆمانی ١١٧ کاریکاتۆریست لە ٣٧ وڵاتی جیهاندا بەشدار بوون و ئەو هونەرمەندە کوردە توانیی خەڵاتی بەشی کاریکاتێری بابەتدار وەربگرێ‌.
فەخرەدین دووست‌محەممەد بێجگە لە کاری کاریکاتۆریستی، لە بەشی ئەنیمەیشێنیشدا سەرقاڵی چالاکی بووە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو هونەرمەندە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بەرپرسی بەشی وێنەی فۆتۆگرافی و کاریکاتێری حەوزەی هۆنەریی شاری کرماشان بووە.