کوردستان میدیا: چالاکێکی مەدنیی کورد بەناوی سیروان حوسێنپەناهی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، سیروان حوسێنپەناهی چالاکی مەدەنیی کورد، خەڵکی گوندی قوڕووچای سەربە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
سیروان حوسێنپەناهی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوشکەزای ئەنوەر حوسێنپەناهی، له گوندی قوڕووچای دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
ئەم سەرچاوەیە نووسیویەتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان بە چوار ماشین چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە و ئەو چالاکەیان دەسبەسەر و کەلوپەلی تاکەسیی ناوبراویشیان زەوت کردووە.
ئەنوەر حوسێنپەناهی زیندانی سیاسیی کورد، لە خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاشان لە بە تۆمەتی دژایەتیی خودا و پێغەمبەر و هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ١٦ ساڵ زیندان سزا درا.
لە شەش ساڵی رابردوودا ٥٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حەسێنپەناهی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.