کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەسەر کرا

13:54 - 21 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کۆمار خدری شۆفیری شیرکەتی جیهادی تەوسعە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
کۆمیتەی هاوئاهەنگیی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی بەفرانبار یەکێک لە شۆفیرەکانی شیرکەتی پیمانکاری جهاد توسعە بەناوی کۆمار خدری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و هەتا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو پێشتریش لە خۆپیشاندانی شۆفیرەکانی شرکەتی جیهادی تەوسعە بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی دواکەوتوویان، کە ئەمساڵ بەڕێوەچوو، بەشداریی کردبوو.