کوردستان میدیا: ٦٠% کەرتە پیشەییەکانی پارێزگای سنە بەهۆی کەمی بوودجە و سەرچاوە ماڵیی و گران بوونی کەرەسەی پێویست داخراون.
مەنسوور خاکسار لێپرسراوی ژووری مەعدەن و تجارەتی پارێزگای سنە رایگەیاند، لەسەدا ٦٠ی کەرتە پێشییەکانی سنە چالاکیان نەماوە و ٤٠%ی دیکەش بەشێوەی پێویست و وەکوو پێشوو ناتوانن کاری بەرهەمهێنان بکەن.
لەحاڵی حازردا رێژەی کەرتە پێشەییە نێوە چالاکەکانی پارێزگای سنە لە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە زیاترە.
ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هیچ شێوازێک پشتگیری ئەو کەرتە پیشەیییانەیان نەکردووە و لە ئەنجامدا داخرانی ئەو شوێنانەی لێ کەوتۆتەوە.
مەنسوور خاکسار وتیشی: یەکێک لە هۆکارەکانی داخرانی کەرتە پیشەییەکانی پارێزگای سنە دەگەڕێتەوە بۆ نەدانی پارە لەلایەن بانکەکانەوە.
بەهۆی گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا بۆسەر ناوەندە بازرگانییەکانی رێژیمی ئێران، نرخی کەرەسەکانی پێویست بۆ پیشەی ئەو وڵاتە چەند قات زیادی کردووە.
هەر بەپێی ئەو گەمارۆیانە هیچ کام لە وڵاتانی ئورووپایی ناتوانن پێوەندیی بازرگانییان لەگەڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەبێت و ئەگەریش درێژە بە پێوەندییەکانیان بدەن، سزا دەدرێن.