کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی ئەمین ئاغای زەرزا، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد

01:52 - 1 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراو لە ناوچەی شنۆ بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، حاجی ئەمین ئاغای زەرزا، کوڕی مووساخانی زەرزا، کەسایەتیی خۆشناو، لە گوندی سينگانی شنۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی ئەمین یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شاری شنۆ و کەسێکی خۆشناو و جێی متمانەی خەڵک بوو، رێژیمی ئیسلامی ئێران لەم دواییانەدا گوشارێکی زۆری وەک سەرۆک هۆزی زەرزا لەمەڕ هەڵگرتنی چەک بۆ هێنابوو، بەڵام ناوبراو هیچ کات ئامادە نەبوو بە ئەنجام دانی ئەو کارە پشت لە نەتەوەکەی خۆی بکات.

تەرمی خوالێخۆشبوو لە نێو ئاپۆرای بەرینی خەڵکی ناوچەی شنۆ، لە گۆڕستانی فەقێ شاڵی بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی حاجی ئەمین دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد