کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە ئوتریش لەگەڵ پارلمانتارێكی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

23:56 - 29 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە ئوتریش، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەو سەردانەیدا لەگەڵ كریستینە مووتۆنن ئەندام پارلمانی سەر بە فراكسیۆنی سوسیال دێمۆكرات و وتەبێژی كاروباری دەرەوەی ئەو فراكسیۆنە دیداری پێك هێنا.


لەم چاوپێكەوتنەدا لەمەڕ هەلوومەرجی سیاسیی ئێران بە گشتی و پرسی كورد بەتایبەتی، ئاڵوگۆڕی بیرورا كرا و باسێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنە راسپاردەكانی كۆنگرەی ١٥هەمی حیزبی دێمۆكرات و هەروەها باس و بابەتە پێوەندیدارەكان بە رێكخراوی ئینتێرناسیونال سوسیالیست بوو.

كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ، پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و لە هەرێمەكانی نەتەوە بندەستەكان بە تایبەتی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

3435.jpg