کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تەورێز و چەندین شاری كوردستان رێز لە رۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان گیرا

12:53 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی رۆژی ٢‌ی رێبەندان لە بەشێك لە شارەكانی كوردستان چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێمۆكرات و رێبوارانی رێگای كۆماری كوردستان لە شاری پاوە سەرەڕای دروست كردنی كەشی ئەمنیەتیی لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە، چالاكیان بەڕێوە برد.
لەو شوێنانەی شاری پاوە چالاكی تەبلیغی بەڕێوە چووە:
شەقامی ٢٦ی مورداد، پاركی كۆمەكاڵ، دەرەی ئاساوان، تەكیە، فەلەكەی د. قاسملوو، چواردەستگاە، تەپەی كۆڵە، دەورووبەری هێزی ئینتزامی، دەورووبەری ئیدارەی وەرزش ‌و جەوانان، مەركەزی موشاوەرەی خانەوادە، شەهرەكی زەمین شاری، شەهرەكی فەرهەنگیان، جادەی مەلا مەقسوود، شەقامی فارۆق ئەعزەم، شەقامی ئینقلابی ئیسلامی، شەقامی جیهاد، جادەی كەمەربەندی، سەرا و هەوڵی، سەردێ‌، قاوەخانەی دەرەباسام، دەرەی ئاساوان، جادەی نۆریاو ـ پاوە، جادەی خانەگا ـ پاوە، جادەی دوریسان ـ پاوە، جادەی چۆڕێژی ـ پاوە، جادەی دەرەبەیان ـ شمشێر، جادەی باینگان، خانەگا، گراڵ، دشە، نۆریاو، نجار، كۆمەدەرە.
شاری تەورێزیش لە چالاكی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بێبەری نەبووە

لە شاری تەورێز بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بە بڵاوكردنەوەی بەندەكانی پەیماننامەی نێوان كۆماری كوردستان و حكوومەتی ئازەربایجان لە چوار رێیانی ئابرسان، زانكۆی تەورێز، زانكۆی ئازاد، خوابگاكانی ولیعەسر و شەقامی ٢٩ی ئیسفەند كاری تەبلیغی بەڕێوە چووە.
ورمێ‌:

لە چەندین شوێنی سەر بە ناوچەی دۆڵ لە ورمێ‌ چالاكیی بەڕێوە چووە كە بریتین لە: جادەی مهاباد ـ ورمێ‌، شەهرەكی نەسر، گوندی داشاغوڵ، دووكان‌و قاوەخانەكانی دزەی دۆڵ، دەرمانگای دزێ‌، سێ‌ رێیانی جادەی نەناس ـ ورمێ‌ ـ مهاباد ‌و هەر لەو سێ‌ رێیانە ئاڵایەكی گەورەی كوردستان هەڵكرابوو.
لە درێژەی كاری تەبلیغیدا لە شاری بۆكانیش چالاكی بەڕێوە چووە

بلواری پاركی ساحیلی، شەقامی میراوا هەتا سێ‌ رێیانی حمامیان، شەقامی سەقز، فەلەكەی فرمانداری هەتا پردی تازە، كۆڵانەكانی سینەما وەحدەتو ساڵۆنی سیمۆرغ و كتێبخانەی حەقیقی ئەو شوێنانەی شاری بۆكان كە چالاكیان تێدا بەڕێوە چووە.