کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

15:03 - 11 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، خاتوو زەینەب ناسراو بە زەینەبی خانکە و هاوسەری شەهید خانەمیر ئەمر گورجی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

3584.jpg


دایە زەینەب ژنێکی شۆڕشگێڕ و بە بیر و باوەڕ بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە رێبازی مێردەکەی وەفادار مایەوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری خاتوو زەینەب دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد