کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراو و لایەنگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئاوایی نزاز لە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد سەلیم مینبەری کەسایەتی خۆشناو و لایەنگر و دڵسۆزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئاوایی نزاز سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
محەممەد سەلیم كەسێكی خۆشناو و دڵسۆزی حیزب و گەلەكەی بوو و هەتا ئەو جێگایەی بۆی دەکرا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگە بوو. ناوبراو لە بنەماڵەیەكی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگە پەروەر لە دایك ببوو.
برازا و خۆشکەزایەکی کاک محەممەد سەلیم بە ناوەکانی نەجمە مینبەری و فەرەج مینبەری لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا شەهید بوون.
خوالێخۆشبوو به هۆی لایەنگری حیزبی دێمۆکرات و نیشتمان پەروەری، هەمیشە لە لایەن رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر زەخت و گوشاردا بووە و لە ماوەی ژیانیدا بەم هۆیەوە ئازارێکی زۆری چێشتووە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک محەممەد سەلیم دەکات.
رۆحی شاد