کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە ئالبوورگی دانمارک بەبۆنەی ٦٧مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، رێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان بە بەشداریی نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کوردانی دانیشتووی ئالبوورگ و دەوروبەری، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، دەستی پێ کرد.
پاشان ریزبەندی رێوڕەسمەکە لەلایەن سەحەر حیسامی و عەبدوڵڵا مەحموودیان، پێشکەشکارانی بەرنامە بە بەشداران ناسێندرا.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە دانمارک لەلایەن عەلی خانییەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کورد و کوردستانییەکان لقی ئالبوورگ لەلایەن محەممەد سولێمانییەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێمۆکرات لە دانمارک لەلایەن سەعدیە پاڵانییەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی ناوەندی کوردۆسایت کۆمیتەی دانمارک لەلایەن قومری ساڵحزادەوە خوێندرایەوە.
پیام و برووسکەی پیرۆزبایی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ماڵی کورد لە شاری ئالبوورگ، کۆمەڵگای ئاشتی گەشەپێدانی کورد بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو کە لەلایەن پێشکەشکارانەوە خوێندرایەوە و دواتریش شێعرێک لە وەسفی یادی کۆماری کوردستاندا لەلایەن ئەبووبەکر ئیسماعلییەوە پێشکەش کرا.
رێوڕەسمە بە گۆرانیی هونەرمەند قادر ئەلیاسی و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.