کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی\" گوتنبرگ\"ی سوید درا بە سینەماکارێکی کورد

22:36 - 16 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: فیلمی پێش لە بەفر بارین خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی گوتنبرگی سوێدی بەدەست هێنا.
هەواڵدەریی BBC بڵاوی کردەوە، فیلمی پێش لە بەفر بارین لە دەرهێنانی هێشام زەمان دەرهێنەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین فیلمی وڵاتانی ئیسکاندیناوی (نوروێژ)، وەرگرت.
فیلمی سینەمایی پێش بەفر بارین Before Snowfall لە دەرهێنانی سینەماکاری کوردی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ رۆژی سێ‌شەممە ٢٦‌ی بەفرانبار لە رێوڕەسمی دەستپێکی ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ترۆمسۆ لە نوروێژ چووبوە سەر پەردەی سینەما و دواتر بۆ فێستیڤاڵی سوێد بەڕێ‌ کرابوو.
فیلمی سینەمایی پێش بەفر بارین ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن کۆمپانیای پارادۆکسی نوروێژ و کۆمپانیای میتۆس فیلمی ئاڵمانی بە بەرپرسیاریی مەمەد ئەکتاش و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئاڵمان، نوروێژ، تورکیە و هەرێمی کوردستان بەرهەم هێنراوە.
ناوەڕۆکی ئەو فیلمە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، ئاڵمانی، یوونانی و تورکی دروست کراوە.