کوردستان میدیا: یەکیەتیی ئورووپا گەمارۆی نوێی خۆی لە دژی رێژیمی سووریە بە قەدەغە کردنی ناردنی کەلوپەلی لۆکس و گران بۆ ئەو وڵاتە پەسند کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، یەکیەتیی ئورووپا، خولی نوێی گەمارۆکانی لەدژی رێژیمی بەشار ئەسەد پەسند کرد. ئەم تەحریمە کەلوپەلی لۆکس و گران و هەروەها ئەو شتومەکە لە خۆ دەگرێ کەلە سەرکوتی خەڵکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە کەڵکی لێ وەرگیراوە.
دیپلۆماتکارێک کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، رایگەیاندووە: یەکیەتیی ئورووپا بەم کردەوە شێوازی ژیانی بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد هاوسەری سەرکۆماری ئەو سووریەی کردۆتە ئامانج.
ئەم بـڕیارە لە دانیشتنی ئەم دواییەی باڵویزەکانی ٢٧ وڵاتی جیهان پەسند کرا.
ئەمە چوارەمین جارە کە یەکیەتیی ئورووپا تەحریمەکانی خۆی لە دژی رێژیمی بەشار ئەسەد جێبەجێ دەکات.
زیاتر لە یەک ساڵە قەیرانێکی سیاسی وڵاتی سووریەی گرتۆتەوە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە تێکڕای شارەکان داوای رووخانی رێژیمی بەشار ئەسەد دەکەن، كه كهوتوونهته بەر سەرکوتی هۆڤانە(وحشیانە)ی ئهو رێژیمه.
له خۆپیشاندانەکانی یەک ساڵی رابردووی سووریەدا زياتر له ١٢ هەزار کەس بە دەستی رێژیمی بەشار ئەسەد كوژراون