کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری لینشۆپینگی سوێد سیمینارێک بە بۆنەی ٨‌ی مارس بەڕێوە دەچێت

13:39 - 13 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە شاری لینشۆپینگ بە شێوەی هاوبەش سیمینارێک بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆڕگێڕانی ئەو سیمینارە بریتین دەبن لە: کاکە برا ئەلیاسی، ئیبراهیم شەم و ئانا لینا سویرنسون نوێنەری سوسیال دێمۆکراتەکان لە وڵاتی سوێد.
ئەو سیمینارە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩‌ی رەشەمە (٩‌ی مارس) لە ساڵۆنی خیگە تۆرپسگانان٦ لە شاری لینشۆپینگ بەڕێوە دەچێت.