• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەرکرانی ١٠٠ هەزار کرێکار لە ساڵی رابردوودا

زایینی: ٢٣-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٤ - ١٨:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەرکرانی ١٠٠ هەزار کرێکار لە ساڵی رابردوودا
کوردستان میدیا: بەرپرسی ماڵی کرێکاران، رایگەیاند، ساڵی رابردوو ١٠٠ هەزار کرێکار دەرکراون و نرخی بێ‌کاریی ژنان دوو هێندەی پیاوانە.


عەلیڕەزا مەحجووب، بەرێوەبەری گشتیی ماڵی کرێکاران، بارودۆخی یەکەیانی بەرهەمهێنانی وڵات بە قەیراناوی لە قەڵه‌م دەدات و لەو پێوەندییەدا گوتی: "بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە درێژەی ساڵی رابردوودا ١٠٠ هەزار کرێکار، لە یەک هەزار یەکەی بەرهەمهێنان، لەسەر کارەکانیان دەر کراون.


ناوبراو هەروەها نرخی بێ‌کاریی ژنان دوو هێندەی نرخی بێ‌کاری لە نێو پیاوان لەقەڵەم دەدات و راشیگەیاند: حەقدەستی ژنان لە زۆربەی یەکە گەورەکانی چنینی فەرش، دوو لەسەر سێی بڕە پارەی پەسند کراوی ئەنجومەنی بەرزی کار(شورای عالی کار)ـە.
بەڵام بە هۆی ترسی لەدەست دانی کارەکەیان لە سکاڵای خۆیان پاشگەز دەبنەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا