کوردستان میدیا: نوێنەری حیزب لە وڵاتانی ئاڵمان و ئوتریش، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندام پارلمانی وڵاتی ئاڵمان کۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەر دوو وڵاتی ئوتریش و ئاڵمان، لەگەڵ پارلمانتارانی فراکسیۆنەکانی ئاڵمان کۆبووەوە.
هیوا بەهرامی لەگەڵ فرانک هاینڕیش ئەندام پارلمانی سەربە فراکسیۆنی پارتی دێمۆکراتی مەسیحی، رۆلف موتسێنیچ جێگری بەرپرسی فراکسیۆنی پارتی سوسیال دێمۆکرات و فان ئاکین ئەندام پارلمانی سەربە فراکسیۆنی پارتی چەپ، کە هەر کام لەمانە ئەندامی کومیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پارلمانی ئاڵمانن، دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
لەم دانیشتنانەدا چەندین بابەتی پێوەندیدار بە ئێران و کوردستان و هەلومەرجی سیاسی و ئابووری، بارودۆخی ئوپۆزسیۆنی نەتەوە ستەم لێ کراوەکانی ئێران، رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران و گیران و دەسبەسەر کران و لە سێدارە دانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد و سیاسەتی سیستماتیکی رێژیم لەمەڕ سەرکوتی ئازادیخوازانی ئێران، کۆمەڵە بابەتێک بوون کە لەم دیدارانەدا باسیان لێ کرا.
لە درێژەی ئەم دیدارانەدا نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان لەگەڵ مارینا شووستێر ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە و سەربە فراکسیۆنی پارتی ئازادی دێمۆکراتیک دیداری پێکهێنا.
لەو دانیشتنەدا ههلوومهرجی سیاسی کوردستانی ئێران، بارودۆخی ئێران به گشتی و سیاسهتهکانی کۆماری ئێسلامی، بارودۆخی نهتهوه ستەم لێکراوەکانی ئێران، قهیرانی نێوان رۆژئاوا و کۆماری ئێسلامی و داهاتووی ئهو قهیرانه باس و گفتۆگۆیان له سهر کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکانی نوێنەری حیزب لە ئاڵماندا لەگەڵ کاترین ڤێرنێر ئەندام پارلمانی سەربە فراکسیۆنی پارتی چەپی ئەو وڵاتە هاودیتنی ئەنجام دا.
لهو چاوپێکەوتنەدا چهندین بابهتی تایبهت به رهوشی مافی مرۆڤ و لهوانه بارودۆخی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران و گیران و ئهشکهنجه و له سێدارهدانی چالاکانی سیاسی و مهدهنی کورد ورووژێندران.
ههر لهم پێوهندیییەدا بەهرامی چهندین بهڵگهنامهی پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ئێران خستهبهر چاوی خاتوو کاترین وێرنێر.