سمکۆ بێکەس
له‌د‌وای کۆماری کوردستان و دەست پێ کردنەوەی شۆڕشی نوێ ژنانیش وەک پیاوان رۆڵیکی گرینگ‌یان بینیوە لە ناو ریزەکانی پێشمه‌رگه‌دا و هه‌ر ده‌م هه‌نگاویان بۆ ئازادی و یه‌کسانی هه‌ڵێناوه.
بە درێژایی شۆڕشەکانی گەڵی کورد لە سەرەتاسەری کوردستانی دابەش کراودا و لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی لێ دەژی زۆرن ئەو ژنە کوردانەی کە بەشی زۆری تەمەنیان لە پێناو خەبات و شۆڕشی ئازادی خوازانەی گەلی کورد تەرخان کردووە یان ئەو ژنانەی کە لە شۆڕشدا چەک لە شان هاوشانی پیاوان لە مەیدانی بەرخودان لە سەنگەری بەربەرەکانی لەگەڵ دوژمنی داگیر کەری کوردستاندا بوون و هەن، تەنانەت لەو رێگەش دا زۆرن ئەوانەی کە گیانی خۆیان فیدایی ئازادی گەلەکەیان کردووە.
نابێ ئەو شیرە ژنانە لە بیر بکەین کە هەموو کات پاڵپشتی پیاوەکانیان بوون و هەتا ببنە ورەو وزە بۆ خەبات و خۆراگری و ئەو ژنانەش کە هەموو کات لە خزمەتی گەل و نیشتمان دا ئامادەی هەموو کار و ئەرکێکی شۆڕش بوون کە پێ یان سپێردرا بێت، ناکرێ رۆڵی ئەو دایکانە هیچ کات لە بیر بکرێ کە رۆڵەکانیان پێشکەش بە بارەگای خەبات لە پێناو ئازادی دا کردووە و لەو رێگەشدا کەم نین ئەو دایکانەی جگەر گوشەکانیان هەر لەو رێگە و رێبازەدا شەهید بوون.
بۆیە ژنی کورد هەردەم بە هەست بە بەرپرسایەتی کردن لە بەرامبەر رووداوەکاندا هەڵوێستی گرینگی هەبووە و لە مەیدانی تێکوشاندا هەموو کات شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا و یەکێک لەوان لە ناو شۆڕشدا ئامادە بوون
لەم سەردەم و سەدەیە‌دا کە سەردەمی تەکنولوژیا و زانستە ژنانیش وێڕای پیاوان لە هەموو بوارەکان‌دا بەرەو پێشکەوتن دەچن و زۆرن ئەو ژنانەی کە هەر ئیستا لەم سەردەمەدا پەرلەمانتاریکی بە توانان، یان دیپلوماتکاریکی شارەزا و یان سیاسەتمەدارێکی سیاسی زان و هەروەها نوسەرێکی قەڵەم رەنگینن، زۆرن ئەو ژنانەی کە تێکوشەرێکی گرینگی ناو شۆڕشن لە بوارە جیاکان‌دا و هەر ئیستاش لە ناو ریزەکانی شۆڕشدا شان بە شانی پیاوان درێژەدەری خەباتن و لە پێناو یەکسانی و مافەکانی ژنان دا تێدەکوشن و بۆ رزگاری نەتەوەی کورد هەر دەم ئامادەی گیان بەخت کردن و قوربانی دانن.
بواری راگەیاندن و میدیا کە ئێستا رۆلێکی گرینگی هەیە لە خەباتی گەلی کورد‌دا ژنان بە تایبەت لەو بوارەدا زۆر چالاکن چونکە راگەیاندن وایی کردووە کە دەنگی کورد لە هەموو ماڵێکی کورد و غەیری کورد‌دا بوونی هەبێت و لە هەواڵ و زانیارییەکانی کوردستان و جیهان ئاگادارن بن، هەر چەند ژنان لە لایەن رێژیمە داگیر کەرەکانی کوردستان بەرەورووی توندترین سزا و هەڕەشەی کوشتن بونەتەوە و به‌هه‌زاران ژنی ئازادی خواز له‌زیندانه‌کاندا بەند کراون یان زینده‌به‌چاڵ کران و بە هەزارانیش دەست درێژیان کرایه‌سه‌ر و له‌سێداره‌دران بەڵام ورەی شۆڕشگیری ژنان هەرگیز کەمی نەکردووە و ئیمانیان بە خەبات و سەرکەوتن هەموو کات زیاتر بووە، بۆیە دەبێ ژنان بە هەست بە مەسئولیەت کردن هەر لەو مەیدان دا و بە شێوەی جوراو جۆر و چڕتر درێژە بەو خەباتە گرینگەکەیان بدەن لە پێناو بە دەست هێنانی مافی زیاتر بۆ ژنانی کورد و لەم خەباتە نەوەستن تا مافەکانیان هەمووی بە دیی دێ.
جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌راستی و له‌دڵه‌وه‌چه‌پکه‌گولی رێز و خۆشه‌ویستی و سپاس بنێرین بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که‌له‌ریزه‌کانی خه‌باتی گه‌لی کورد‌دا به‌شدار بوون بۆ هەموو ئەو ژنانەش کە بەردەوامن لە خەبات هەتا سەرکەوتن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و شێره‌ژنانه‌ی که‌رۆژێک له‌رۆژان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک کە بۆیان کرا بێت خزمه‌تیان به‌خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد کردووه و هه‌زاران سڵاو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که‌له‌رێگه‌ی ئازادی بۆ کوردستاندا گیانی خۆیان فیدا کرد.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە نووسین و ناوەرۆکی ئەم بابەتە بەرپرسیار نیە