کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی هەورامان

19:23 - 16 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: رەعنا شەفیعی دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری نۆدشە كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دایە رەعنا دایكی تاهیر مەنووچێهری شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو.

ئەو دایكی شەهیدە رێكەوتی 16ی خاكەلێوە بە هۆی نەخۆشی لەتەمەنی 90 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.

5013.jpg


شەهید تاهیر هاوڕێ‌ لەگەڵ چوار پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە دەربەندیخان لە هەرێمی كوردستان بە هۆی دانانی مین لەسەر رێگای هاتوچۆیان لەلایەن دەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێرانەوە شەهید كران.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە رەعنا دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد