دڵشاد ئه‌لیاسی
ئێران پێکهاتووه له‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر، واته‌ئێران وڵاتێکی فره‌ئتنیکی یان فره‌نه‌ته‌وه‌ییه. له‌ئێراندا هه‌ر کام له‌نه‌ته‌وه‌کان خاوه‌نی زمان ، مێژوو، سه‌رزه‌مین و فه‌رهه‌نگی خۆیانن.
راسته‌که‌زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێران موسه‌ڵمانن ،به‌ڵام سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران یاساکانی بنه‌ڕه‌تی ولاتی له‌سه‌ر شیعه‌ی دوازده‌ئیمامی نوسیووه.
واته‌حوکمه‌تی ئێران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یاساکانی ولات له‌سه‌ر بنه‌مای جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بنووسێت، راست به‌پێچه‌وانه‌وه‌یاساکانی به‌پشت به‌ستن به‌شه‌رعیه‌تی دینی نووسیووه.
بۆیه‌زۆر جار حکوومه‌تی ئێران به‌ده‌سه‌ڵاتێکی تئوکراتی یان دینی پێناسه‌ده‌کرێت و ئه‌م یاسانه‌بوونه‌ته‌هۆی ناکۆکی له‌به‌ینی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساکانی ئێران به‌دوور له‌ئێراده‌ی ڕه‌نگه‌جیاوازه‌کانی ناو وڵات نووسراوه.
له‌سیسته‌می کۆماری ئیسلامی که‌زۆرتر به‌سیسته‌می ویلاتی فه‌قی ده‌ناسرێت، ناعه‌داڵه‌تی له‌بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری گه‌یشتتوته‌به‌رزترین ئاستی خۆی.
کورد یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌یه‌که ٣٣ساڵ پێش ئێستا له‌رێگای نوێنه‌ره‌کانیەوه، نیازیان ئه‌وه‌بوو که‌پرسی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن شوناس له‌رێگای ئاشتی و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام رێبه‌ری ئه‌و کاتی کۆماری ئیسلامی ئێران واته ئایه‌تۆڵا خومه‌ینی نه‌ك ئاماده‌نه‌بوو گوێ له‌داخوازییه‌کانی کورد بگرێت، به‌ڵکوو یه‌که‌مین جیهادی سیاسی کە هەتا ئه‌و کات له‌ناوچه‌که‌بوونی نه‌بوو، به‌دژی گه‌لی بێبه‌شی کورد له‌ئێران، ده‌رکرد.
هه‌ر له‌کرماشان هەتا سه‌ڵماس و ماکۆ سه‌دان که‌س له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کورد به‌ده‌ستووری خومه‌ینی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارنه‌وه، کۆمه‌ڵکوژ کران. به‌ده‌یان گوند و شوێنی مه‌ده‌نی له‌کوردستانی ئێران‌دا، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی روخێندران. ده‌یان که‌س به‌دیل گیران و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک به‌کۆمه‌ڵ له‌سێداره‌دران، کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی به‌رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌سیاسی یه‌کانی کوردستانی ئێران، ناچار بوون وه‌کوو مافێکی ره‌وا و سروشتی به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئێران له‌باتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ، شه‌ڕێکی سه‌رانسه‌ری به‌سه‌ر کوردستاندا، سه‌پاند.
٣٣ساڵه‌ئه‌و شه‌ڕه‌به‌شێوازی جۆراجۆر به‌رده‌وامه. تاکوو نووسینی ئه‌م دێڕانه‌نه‌ك پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌زاران که‌س له‌کورده‌کانی ئێران له‌پێناوی ئازادی‌دا، گیانی خۆیان به‌خت کردووه.
هه‌زاران که‌س له‌زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا شکه‌نجه‌و پاشان ئێعدام کراون..
کۆماری ئیسلامی هه‌زاران ئورگانی جاسۆسی و رایڵکه‌ی تیرۆریستی بۆخۆی دروست کردوه‌و له‌ماوه‌ی ٣٣ساڵی رابڕدوودا به‌ده‌یان که‌س له‌نه‌یارانی خۆیان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تیرۆر کردووه.
نمونه‌ی روون و ئاشکرا تیرۆر کردنی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دکتور قاسملوو له‌ساڵی ١٩٨٩ له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئۆتریش و هه‌ر وه‌ها جێگری دکتور قاسملوو واته‌دکتور سه‌عید له‌ئاڵمان له‌ساڵی ۱۹۹۲ . ده‌بێ بگوترێت که‌ناوبراو میوانی وڵاتی ئاڵمان بوو که‌پاش میوانداریه‌که‌ی ویستی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئێران مشوریک بۆ داهاتووی ئێران بخۆن که‌چی ئه‌وانیش به‌هاوکاری حیزب اڵڵه‌لوبنان تیرۆرکران.
حکومه‌تی ئێران ٣٣ساڵه‌کوردستانی ئێرانی ئه‌منیه‌تی کردووه‌و هه‌ر که‌س بچووکترین ناڕه‌زایه‌تی له‌خۆی نیشان بدات، ده‌س به‌جێ ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێت و پاشان به‌بیانووی موادی موخه‌دیر به‌مه‌رگ مەحکووم ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک له‌شوێنه‌گشتیه‌کان هه‌ڵیان ده‌واسن.
له‌ئێرانی ٧٠ملیونیدا، ره‌نگه‌ته‌نیا چه‌ند ده‌رسه‌دێک ژیانیان خۆش بێت. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان سه‌ر به‌ناوه‌نده‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تن، له‌ئێراندا هێشتا ژنان به‌ردباران ده‌کرێن و منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن ١٨به‌ئێعدام ده‌کرێن.
به‌گشتی له‌ئێراندا و به‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا هیچ هیوایه‌ك بۆ داهاتووێکی گه‌ش نابینرێت، واته‌له‌ئێراندا، هاووڵاتی چ کورد بێ و چ سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه،هیچ گارانتییه‌ك بۆ ئاسایشی ژیانی نیه.
له‌سیسته‌مێکی وه‌کوو ئێران هه‌ر کات مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌به‌بیانویکی چکۆڵه‌ژیانت له‌ده‌س بده‌یت. که‌واته‌به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه، تا کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ده‌سه‌ڵات بێت ، دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ روو له‌ئێران‌ناکات.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە