کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەسەقز

17:01 - 17 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: باوكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری سەقز بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فەیزوڵڵا ناسری باوكی شەهید فایەق ناسر سەقزی، لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیان كرد.

فایەق ناسر سەقزی ئەندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو و ساڵی ١٣٧٠ لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام كرا و چووە ریزی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستانەوە.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە كەس ‌و كار ‌و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو فەیزوڵڵا ناسری دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێ‌.

رۆحی شاد