کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر لەشاری سەڵماس

15:40 - 13 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دۆستی نزیكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، فیروز عەلیخانی، لەشاری سەڵماس كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیروز عەلیخانی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لەئاوایی نزارئاڤای سەر بە شاری سەڵماس لەدایك ببوو و كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و جێگای رێزی خەڵكی ناوچەكە بوو.
ئەو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٦٣ بە هۆی یارمەتی و پێوەندی لەگەڵ پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەڵماس دەستگیر كراوە و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لەزیندانی شاری خۆی ئازار و ئەشكەنجە درابوو.

7108.jpg


ئاسەواری ئەو ئەشكەنجە و لێدانە كاك فیروزی تووشی كێشەی جەستەیی كردبوو و بەردەوام شانازیی بە رابردووی خۆی دەكرد و سەرەنجام چەند رۆژ لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كاك فیروز دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد