كوردستان میدیا: كۆڕێكی كوردۆلۆژیی لەئەنجومەنی ئەدەبیی شاری شنۆ لەلایەن خامە بەدەستانی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بڵاوی كردەوە، ئەو كۆڕە لەدوو بەش پێك هاتبوو بەشی یەكەمی كۆڕەكە وتارێك بوو لەژێر ناوی بەیتی كوردی لە خوێندنەوەیەكی بەراوردكارانە لەگەڵ ئەدەبی كلاسیك دا لە نووسینی د. مەحموودزادە و لەلایەن تەهاوە پێشكەش كرا.
لەبەشی دووهەمی كۆڕەكە سۆهرابی وتارێكی لەژێر ناوی تووتن و تووتنەوانی پێشكەشی ئامادە بووان كرد و لەو وتارەكەدا باسی گرینگی زمان و وشەناسی كرابوو.
خولی نوێی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە ساڵی ١٣٧٨ دا دەستی بە كار كردووە و هەتا ئێستا بە شێوەی حەوتووانە دانیشتنەكانی خۆی بەڕێوە دەبات.
ئەنجومەن لە پێنج لیژنەی چیرۆك، رەخنەی ئەدەبی و شێعر، رووناكبیری، كوردۆلۆژی و زمانی كوردی پێكهاتووە.