کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی كامیاران كۆچی دوایی كرد

22:42 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: رەیحان یووسفی خەڵكی ناوچەی كامیاران بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی ١٥‌ی جۆزرەدان دایە رەیحان یووسفی، دایكی كەیوان فاتحی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات، لەتەمەنی ٥٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

دایە رەیحان خەڵكی ئاوایی دەرەویانی سفلی خواروی سەر بە شارستانی كامیاران بوو.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە رەیحان یووسفی دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد