کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی كەسایەتییەكی خۆشناوی ناوچەی كامیاران

15:26 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كەسایەتییەكی خۆشناوی خەڵكی ئاوایی كاشتەری كامیاران بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی حاجی ئەحمەد رووحانی، كوڕی محەممەد و لەدایكبووی ساڵی ١٣١١ی هەتاوی، خەڵكی گوندی كاشتەر ماڵاوایی لەژیان كرد.

حاجی ئەحمەد كەسایەتییەكی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێی متمانەی خەڵك بوو و هەروەها یەكێك لە دڵسۆزانی حیزبی دێمۆكرات و نەتەوەكەی بوو.

5293.jpg
حاجی ئەحمەد رووحانی

ئەو كەسایەتییە زۆر جار لە دژوارترین دۆخ و هەلوومەرجەكاندا هاوكاریی باشی پێشمەرگەی كردووە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی حاجی ئەحمەد دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێ‌.

رۆحی شاد