کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابیانی شاری بۆكان پێشانگایەكی وێنەی تایبەت بە پێشگری لە ئیعتیادیان كردەوە

16:34 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: پێشانگایەكی وێنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوە و پێشگری لە مادە سڕكەرەكانیان لەلایەن قوتابیانەوە لەشاری بۆكان كرایەوە.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، ئەو پێشانگایە لەبنكەی رۆژنامە خوێنی شارەوانی بۆكان كراوەتەوە و بەرهەمی ١٢٠كەس لەقوتابیان تێیدا خراوەتە بەردیدی بەشداران.
لەنێوان ئەو ١٢٠ بەرهەمەدا بە ٢٨ بەرهەمیان خەڵات دەبەخشرێت و پێشانگاكەش بە هاوكاری ناوەندی پەروەردەی منداڵان و مێرمنداڵان كراوەتەوە.
پێشانگای وێنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادە سڕكەرەكان رێكەوتی 5‌ی پووشپەڕ كراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەرێكەوتی ١٧ هەتا ٢٦ی ژوئەنی ١٩٨٧ی زایینی(٢٧جۆزەردان هەتا ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی) كۆنفرانسێكی نێونەتەوەیی بە مەبەستی بەربەرەكانی لەگەڵ ئێعتیاد ‌و قاچاخ كردنی مادە سڕكەرەكان لەشاری وییەن پێتەختی ئوتریش بەڵگەیەك پەسند كرا كە بە پێی ئەو بەڵگەیە رێكارێكی گشتگیر لە پێوەندی لەگەڵ كۆنتروڵ كردنی مادە سڕەكەرەكان لە لایەن وڵاتانی بەشدار لەكۆنفراسەكە دیاری كرا وئەو رۆژی 5‌ی پووشپەڕی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مادە سڕكەرەكان ناودێڕ كرا.