كوردستان میدیا: خالید حاجی ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری نەغەدە، كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خالید حاجی كوڕی خدر حاجی ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لەئاوایی دەشتی قورێی شاری نەغەدە لەدایك بووە و دواتر رووی لەشاری نەغەدە كردووە.
كاك خالید بە هۆی نەخۆشی لەنەخۆشخانەی شاری ورمێلەژێر چاوەدێری پزیشكی دابووە و سەرەنجام دوای بەربەرەكانێكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەكی، ماڵاوایی لەژیان كرد.
خالید حاجی وەكوو ئەندامێكی دڵسۆز و وەفادار بەرێبازی دێمۆكرات سەرجەم ئەركە پێ ئەسپێردراوەكانی بەو پەڕی ورەوە بەجێدەگەیاند و لەناو خەڵكی ناوچەكەشدا جێگای باوەڕ و متمانە بوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كاك خالید و خەڵكی ناوچەی لاجان دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد