کوردستان میدیا: لە درێژەی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی بە ئیسلامی کردنی زانینگەکان، حەراسەتی زانینگەی پەیام نووری ورمێ پێش بە خوێندکارانی بێحیجاب دەگرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەراسەتی زانینگەی پەیام نووری ورمێ هوشداریی داوەتە خوێندکاران، کەلە ئەگەری رەچاو نەکردنی حیجابی ئیسلامی، هاتنیان بۆ زانینگە قەدەغە دەکرێت.
بەپێی وتەی خوێندکارێکی زانینگەی پەیام نووری ورمێ، حەراسەت ئەو خوێندکارە کوڕانە کە کراسی قۆڵ کورت و هەروەها ئەو کچانەی کە حیجاب لە ئاستی ئیسلامی رەچاو ناکەن، لە هاتن بۆ زانینگە پێشگیرییان لێ دەکرێت.
ئەم گوشار و ئاستەنگانەی حەراسەتی زانینگەکان پاش هاتنە ئارای گەڵاڵەی بە ئیسلامی کردن و جیاکردنەوەی رەگەزی لە زانستگاکان چڕتر بۆتەوە. گەڵاڵەیەک کە رێژیمی ئێران بەناوی گەڵاڵەی عفاف ناوی لێ دەبات.
زانینگەی زانستە مرۆییەکانە یەکەمین و تەنیا زانینگەیەکە کە گەڵاڵەی جیاکردنەوەی رەگەزیی تێدا بەڕێوەچووە.
گەڵاڵەی جیاکردنەوەی رەگەزی و بە ئیسلامی کردنی زانستگاکان تەنیا تایبەت بە خوێندکاران نییە و مامۆستایان زانکۆش دەگرێتەوە.