کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامی فڕاکسیۆنی کرێکاران: نرخی بێکاری لە ئێراندا ٣٠%ـە

17:55 - 19 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: ئەندامێکی فراکسیۆنی کرێکاریی مەجلیس رایگەیاندووە، ئامارەکانی دابین کردنی هەلی کار، بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتییە.


بەگوێرەی راپۆرتی ئیلنا، داریووش قەنبەری ئەندامی کومیسیۆنی کریکاریی مەجلیسی رێژیم وێڕای ئاماژە بە بەوە کە نرخی بێکاری لە ئێراندا ٣٠%ـە گوتی: ئێستا ئامارە فەرمییەکان باس لە بێکاریی ٣ میلیۆن کەسی دەکەن، لە حاڵیکدا کە ئەم ئامارانە، ژنان و خوێندکارانی وڵات ناگرێتەوە.
ناوبراو بە رەت کردنەوە ئیدیعای دەوڵەت لەهەمبەر دابین کردنی ٢ میلیۆن هەلی کار لە درێژەی یەک ساڵی رابردوودا پەڕژایە سەر ئەوە کە ئامارە بڵاو کراوەکان لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتییە.
قەنبەرى گوتی: زیاد بوونی رێژەی هاوردە بۆ نێو وڵات دەرخەری ئەوەیە کە نرخی بێکاری زیادی کردووە و بەو پێیە لەهەمبەر زێدە بوونی رێژەی هاوردەکان، بە هەمان رادە، رێژەی بێکاریش روو لە زیاد بوون دەکات.
هاوکات نوێنەری کارگێڕانی ئەنجومەنی بەرزی وڵات، هەواڵی دەرکران و بەرشکستە بوونی یەکەکانی بەرهەمهێنای لەم ساڵی هەتاوی، پژڕاست کردۆتەوە.