کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكرات رێزی لە خوێندكاران و قوتابییانی سەركەتوو گرت

18:36 - 12 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: كومیسیۆنی كۆمەڵایەتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران رێوڕەسمێكی بۆ خوێندكاران و قوتابیانی سەركەوتووی ساڵی خوێندنی ١٣٩١-١٣٩٢ (٢٠١٢ ـ ٢٠١٣) پێك هێنا و تێیدا رێزی لێگرتن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٢‌ی خەرمانان رێوڕەسمی رێزگرتن لە خوێندكاران و قوتابییان بە ئامادە بوونی ئەندامانی رێبەری، پێشمەرگە و بنەماڵەكانی حیزبی دێمۆكرات بەڕێوە چوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' خوێندرایەوە و دواتر یەك خولەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی كوردستان راگیرا.
پەیامی كومیسیۆنی كۆمەڵایەتیی (بەشی پێڕاگەیشتن بە كاروباری قوتابییان) لەلایەن \'\'شیرین حەبیبی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر گۆرانییەكی فولكلۆر لەلایەن \'\'غوڵام فاتحی\'\'یەوە پێشكەش كرا و دوابەدوای ئەوە پەیامی بنەماڵەی خوێندكاران و قوتابییان لەلایەن \'\'هەژار رەحیمی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دوایین بڕگەی رێوڕەسمەکە دابەش كردنی خەڵات و پێدانی لەوحی رێزلێنان بەسەر خوێندكاران و قوتابییانی سەركەوتوودا بوو.