كوردستان میدیا: كەسایەتییەكی خۆشناو و نیشتمانپەروەری شاری بۆكان بە ناوی وەستا محەممەد كوهگەرد بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، وەستا محەممەد برای وەستا ئەحمەد كوهگەرد فەرماندەری شەهیدی حیزبی دێمۆكرات بوو.
وەستا محەممەد كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی بۆكان بوو و جێپەنجەی لەسەر بەشێك لەبیناكانی شاری بۆكان و قوتابخانە و مزگەوتەكانەوە دیار و بەرچاوە.
وەستا محەممەد بە دەیان جار لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە خرابووە ژێر ئەشكەنجە و گوشارەوە و لەگرتووخانەكانی بۆكان و مەهاباد بە بیانووی جۆراوجۆر زیندانی كرابوو.
ئەو كەسایەتییە بە بەردەوامی شانازی بە برا و فەرماندە شەهیدەكەیەوە دەكرد، وەستا ئەحمەد كوهگەرد فەرماندەی هێزی بەیان بوو.
وەستا محەممەد لەساڵی ١٣٦٥وە هەتا ١٣٦٧ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان و گرتووخانەی ورمێلەبەندی ١٥دا زیندانی كراوە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی گوشاری خستبووە سەر وەستا محەممەد كە وەستا ئەحمەدی فەرماندە رازی بكات خۆی رادەستی رێژیم بكاتەوە، بەڵام وەستا محەممەد ئەو داواكاریانەی رەت كردبۆوە.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی وەستا محەممەد و خەڵكی ناوچەی بۆكان دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد

شەهید ئەحمەد ــ وەستا محەممەد کوهگەرد