کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی سینەمایی \'\'١١١ كچ\'\' لە ژاپۆن نمایش دەکرێت

22:43 - 14 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی \'\'١١١ كچ\'\' لە دەرهێنانی هاوبەشی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا، لە١٨مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئافرەتانی \'\'ئایچی\'\' لە وڵاتی ژاپۆن نمایش دەكرێت.

ماڵپەڕی PNA بڵاوی کردەوە، ئەم فیلمە سینەمایی‌یە لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان، رۆژی شەممه رێکەوتی ١٦ خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە بەشی فیلمە دراماكانی ١٨مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئافرەتانی \'\'ئایچی\'\' لە ناوەندی پارێزگای ئایچی لە وڵاتی ژاپۆن نمایش دەكرێت.

ئەو فیستیڤاڵە ساڵی ١٩٩٦ــەوە بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە فیلمسازانی ژن و ئاڵوگۆڕی بیروڕای نێودەوڵەتی لە نێوان سینەماكاراندا بەڕێوە دەچێت.

فیلمی سینەمایی \'\'١١١ كچ\'\' كە ئایدیای سیناریۆكەی بیرۆكەی سینەماكاری ناوداری كورد \'\'بەهمەن قوبادی\'\'یە، سیناریۆكەی لەلایەن سینەماكاری كورد \'\'بەتین قوبادی\'\' نووسراوە، دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئاسیایی‌یەكان لە وڵاتی بەریتانیا لە مووزەخانەی هونەرەكانی پاڵم سپرینگ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمەریكا نمایش كرا.

ئەم فیلمە لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەشی \'\'تیشك خستنە سەر فیلمە كوردییەكان\'\' لە میانەی ٤٨ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كارلۆڤی ڤاری لە سێ سانسی جیاوازدا نمایش كرا.