کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

13:54 - 11 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید عوسمان قۆرەخچی، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'محەممەد قۆرەخچی\'\' ناسراو بە \'\'مام جۆڵا\'\' باوکی شەهید \'\'عوسمان قۆرەخچی (هەڵمەت)\'\' لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
مام جۆڵا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی شنۆ بوو و هەموو ئاواتی، ئازادی و رزگاریی گەل و نیشتمانەکەی بوو و وەسیەتی کردبوو بە ئاڵای کوردستانەوە ئەسپەردەی بکەن.
مام جۆڵا لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شنۆ لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا ئەسپەردەی خاک کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەرهیک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد