کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:39 - 17 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە شاری شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ لەسەر ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "کەریم بایزیدی" باوکی شەهید "خالید بایزیدی"، بە هۆی نەخۆشی، لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا، لە گۆرستانی "فەقێ شاڵیـ"ـی سینگان بە خاک ئەسپێردرا.

مام کەریم کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو، ناوبراو شانازی بە ڕێبازی شەهید خالید دەکرد و هەتا دوایین هەناسەکانی وەفادار بە ڕێبازی کۆڕەکەی ماویەوە.

شەهید خالید بایزیدی ساڵی ۱۳٥٦ی لە سینگان لەدایک بوو، ناوبراو ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، کە رێکەوتی ۲٤ی خەرمانانی ۱۳۷٦ی لە شاری ورمێ، لە لایەن جەلادانی ڕێژیمەوە ئێعدام کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.