کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزب لە بەخاک ئەسپاردنی هاوژینی مامۆستا هەژار

12:40 - 20 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەخاک ئەسپاردنی تەرمی "مەعسوومە ئەحمەدی"، هاوژینی مامۆستا هەژار، شاعێر و ئەدیبی ناوداری کورد، بەشدارییان کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هەولێر، لە ڕێوڕەسمی بەخاک ئەسپاردنی تەرمی خاتوو "مەعسوومە ئەحمەدی"، هاوژینی مامۆستا هەژار موکریانی،‌ لە شارۆچکەی "پیرمام" بەشدارییان کرد.

دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو، شاندێکی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری"، ئەندامی دەستەی کارگێڕی، لە پرسەی ناوبراو لە شاری هەولێر بەشدارییان کرد و سەرەخۆشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە بنەماڵەی مامۆستا هەژار ڕاگەیاند.