كوردستان میدیا: موحه‌ممه‌د حوسێن شۆخ كه‌مان ناسراو به زێ زێ له هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی سه‌قز و كوردستان كه مامۆستای مووسیقای فولكلۆر بوو كۆچی دوایی كرد.
حوسێن شۆخ كه‌مان دوێنێ دووشه‌ممه دووی سه‌رماوه‌ز له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا، له شاری سه‌قز كۆچی دوایی كرد.
زێ زێ كوڕی میرزا شوكرۆڵڵا له ساڵی ١٣١٧ هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایك بووه و پاش ساڵانێك هه‌وڵ و تێكۆشان له‌گه‌ڵ براكه‌ی به ناوی عه‌لی بوو به یه‌كێك له خۆشه‌ویسترین و به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه و زۆربه‌ی مووسیقا فلكلۆره كوردییه‌كانی بۆ وێنه ئاهه‌نگه‌كانی ئای بۆ هه‌لامه، شه‌مامه و خاڵخاڵ، سۆیبه باڵابه‌رز، كیژێ مه‌ڕۆ جوانی و ده‌یان ئاهه‌نگی دیكه‌ی تۆمار و ئیجرا كرد كه ئه‌م گۆرانییانه به ناوی برایانی زێ زێـهوه له هه‌موو كوردستاندا ناسراون.