کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:50 - 28 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "زێنێ ره شيد قازى" كچى "ئيسماعيل خانى گۆلێ وچۆمەلان" لە بنەماڵەی پێشەوا قازى و هاوسەری محەممەد ئەحمەی  پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان، هەروەها دايكى شەهيد جەلال ئەحمەدی و خاوەنی ٦ شەهیدی دیکە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خوالێخۆشبوو ساڵی ١٣٠٩ لە دایکبووە و ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد کە لەسەر داوای خۆی تەرمەکەی براوەتەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی بنەماڵەی قازییەکان بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.