کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

22:45 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوو لە خەڵکی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگادارییەک لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بۆ خەڵکی کوردستان

هێزی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی گوند و هەورانشینەکانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە رێژیمی دژی گەلی کوماری ئیسلامی بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکات.

شەوی هەینی رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ ٦ چەکداری نەناسراو کە خویان داپۆشیبوو لە کوێستانەکانی میرەسەنی شنۆ داوای یارمەتیان لە مەڕدارەکانی ئەو کوێستانە کردووە.

خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان بە سەربەرزی و ڕاشکاوانە دەچنە باوەشی گەل و خۆیان لە خەڵکی کوردستان ناشارنەوە.

ئەوە یەکێکی تر لە کردەوە قیزەوەنەکانی جاش و مۆرە خۆفرۆشەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە هیچ شێوەیەک بڕوایان پێ مەکەن.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان