کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە

13:20 - 11 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی ناوچەی شنۆ و دەورووبەری جارێکی دیکە بە دیداری پێشمەرگەکانی کوردستان شاد بوونەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان بۆ چەندەمین جار و لە درێژەی جەولە تەشکیلاتی و سیاسی و نیزامییەکانیان، ناوچەی شنۆ و دەوروبەریان بەسەر کردەوە کە بووە مایەی خوشحاڵی خەڵکی ئەم ناوچانە.

لەم سەردانەدا کە لەگەڵ پیشوازی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بوو و چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا، هێزی پێشمەرگە بە سەرکەوتنەوە مەئمووریەتی خۆیان بە ئەنجام گەیاند و دواتر ناوچەی چالاکییەکەی خۆیان بەجێهێشت و لە سڵامەتی تەواودا درێژەیان بە چالاکییەکانیان لە ناوچەکانی تر دا.