کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان جێژنی دامەزرانی حیزبی دێموکرات پیرۆز دەکات

12:31 - 19 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی جۆراجۆری تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کامیاران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە گوندی "کاوانە" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری نەغەدە بە بۆنەی ٧٣مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شوێنەکانی وەک "فەلەکەی نەماز، ساختومانی بێهداشتی کوردان، قوتابخانەی رەجایی و مزگەوتی حاجی عەزیز چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناو شاری بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی لە ناوچە جیاجیاکانی شار، بەرەوپیری ۷۳مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە چوون و ڕێزیان لەو ڕۆژە مێژوییە گرت،

ئەو شوێنانەی له شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: "دەورووبەری کوی ئەندیشە، بێهزیستی و زانکۆی پەیامی نوور، کۆڵانەکانی مەجبوراوا و پشت سی میتری، دەوری مەدرەسەی "تلوعی ئازادی"، دەوری تێرمیناڵی تازه و سەفی گازی سی.ئێن.جی، نزیک تێرمیناڵی تاران چالاکی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

هاوکات زۆربەی دەرگای ماڵان، دوکانەکان و بازاڕی میوەفرۆشانی مەجبوراوا بە پۆستری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ نەخشێندرا.