کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک بۆ باسکردن لەسەر کەسایەتیی بەرزی د. قاسملوو پێک هات

13:00 - 15 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە بەرەبەرەی ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو، لە کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکرات، کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، بە بۆنەی ساڵیادی شە هیدکرانی ڕێبەری گەلی کورد، کۆبوونەوەیەک بۆ کەسایەتی و شاعێری پێشمەرگە "بێبەش پیرۆتی" بە بەشداری کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لە کەمپی جێژنیکان بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە بە بەخێرهاتنی میوانەکان دەستی پێ کرد و پاشان مامۆستا "بێبەش پیرۆتی" باسەکەی لەژێر ناوی "گەوهەری نێو سەدەفی زەمان" پێشکەش کرد، کە باسەکەی لەسەر کەسایەتیی مەزن و دێموکراتیی دوکتور قاسملووی نەمر بوو و هەروەها تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی شەهید قاسملوو لە پێناو ناساندنی کورد بە جیهانیان. ئەو باسە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەشداربووان بەرەوڕوو بوو.