کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە سەوڵاوا

14:18 - 24 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دایکی شەهید \'\'موختار کەریمی\'\' شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی سەوڵاوا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'وەنەوشە کەریمی\'\' کچی \'\'حەبیبوڵڵا\'\'، خەڵکی گوندی \'\'دەگاگا\'\'ی سەربە ناوچەی هەورامان و دایکی شەهید \'\'موختار کەریمی\'\' کۆچی دوایی کرد.
شەهید موختار یەکێک فەرماندە بە وەجەکانی هێزی زاگرۆس بوو کە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بە دەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە باینجان شەهید کرا.
وەنەوشە خانم دایکی شەهید موختار، ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو کە هەموو پێشمەرگە و هاوسەنگەرانی کوڕەکەی، بە رۆڵەی خۆی دەزانی و هەموو سات خەمخۆری هەموویان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم وپەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.


رۆحی شاد