کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێحان ئەسکەندەری ژنە شۆڕشگێڕی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو، کۆچی دوایی کرد

16:18 - 29 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: رێحان ئەسکەندەری، ژنە شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ناوچەی سەرپێلی زەهاو، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە هاتنە سەرکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەکێک لە کوڕەکانی دادە رێحان بەناوی \'\'حەسەن ئەسکەندەری\'\' پەیوەست بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. لە هەمان کاتدا رێژیم گوشارێکی زۆری خستبووە سەر بنەماڵەی ناوبراو و بۆ ئەوەی واز لە پێشمەرگایەتی بێنێ، ئازار و ئەزیەتی زۆری بنەماڵەکەی دەکرد. لە ئاکامدا 2 برای کاک حەسەن بە ناوەکانی \'\'یووسف و مستەفا\'\' کە ئەو کات خوێندکاری کارناسیی باڵای زانینگەی تاران بوون، لە خوێندن دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران.
یووسف شاعیرێکی بەناوبانگی ئەو ناوچەیە بوو و چەندین کتێبی جۆرا‌وجۆری چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
6782.jpg

رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش ئەوەی کەلە بەرامبەر ورە و هێزی پۆڵایینی \'\'یووسف و مستەفا\'\'دا هیچ کارێکی پێ ناکرا، بە شێوەیەکی گوماناوی ئەو دوو برایەی لەناو برد.
رێژیم بۆ دڵنەوایی لە بنەماڵەی دادە رێحان لە بەرامبەر ئەو تاوانەی کە کردوویەتی، بڕە پارەی زۆر دا بە بنەماڵەکەیان، بەڵام لە بەرامبەردا دادە رێحان و خێزانی کوڕەکانی، ئەو بڕە پارەیە وەرنەگرت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شۆڕشگێڕی دادە رێحان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد