کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

14:25 - 5 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ئامینە قادری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر لە ناوچەی بانە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە ئەمینە ئەندامی حیزبی دێموکرات دڵسۆز و پشتیوانی هێزەی پێشمەرگەی کوردستان بوو و دوو کوڕی بۆ خزمەت کردن ناردووەتە ناو شۆڕشی گەلی کورد.
ئامینە خان خاڵکی گوندی کانی سێوەی سەربە شاری بانە بوو و هەمیشە وەکوو تێکۆشەرێکی رێگای ئازادی و رزگاریی کوردستان لە خزمەت حیزب و گەلەکەیدا بوو.
کۆچی دوایی دایە ئامینە وەکوو شۆڕشگێڕێکی رێگای ئازادیی کوردستان، بۆ هەموو لایەک جێگای خەم و پەژارەیە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، سەبووری بۆ ئازیزانی بە ئاوات دەخوازێ.
رۆحی شاد