کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر کۆچی دوایی کرد

21:53 - 7 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دایه \'\'زارا قادری‌ئازەر\'\'، دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر ئەندامی پێشووری رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ سێ‌شەممه رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی دایە \'\'زارا قادری‌ئازەر\'\' دایکی شەهید \'\'عەبدوڵڵا قادری ئازەر\'\' نوێنەری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 86 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.
دایه زارا له ماوەی ژیانیدا زۆر جار لەلایەن کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تووشی ئەزیەت و ئازار بووەتەوە و پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆڕەکەی \'\'شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر\'\' لە ساڵی ١٣٦٥، بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرابوو.

7237.jpg
دایه \'\'زارا قادری‌ئازەر\'\'، دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر کۆچی دوایی کرد

شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر ساڵی ١٣٦٨ هاوڕێ لەگەڵ دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە شاری ڤییەن، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە کوردستانی ئێران، لەلایەن دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکات و هیوای سەبوورییان بۆ بە ئاوات دەخوازێت.

رۆحی شاد