کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد

15:33 - 2 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید حوسێن هەمزەیی، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی \'\'رکاوێ\'\'ی ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی \'\'حاجی ئەحمەد هەمزەیی\'\' باوکی شەهید حوسێن هەمزەیی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی ئەحمەد خەڵکی گوندی \'\'رکاوێ\'\' و نیشتەجێی شاری پیرانشار و کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەمیشە ماڵەکەی جێی حەسانەوەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
کاتێک کە کوڕەکەی شەهید دەبێ دەچێتە سەرتەرمەکەی و دەڵێ: کوڕم، تاجی سەربەرزیت لەسەر ناوم.

رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی سەرماوەز تەرمی \'\'حاجی ئەحمەد\'\' لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و لە گوندی زێدی خۆی، \'\'رکاوێ\'\' بە خاک سپێردرا.
حوسێن هەمزەیی کوڕی حاجی ئەحمەد لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە ئاوایی \'\'رکاوێ\'\' لە دایک بووە. پێشمەرگەێکی ئازا و قارەمان بوو و لە رێکەوتی ٥/٦/١٣٦٦ لە گوندی \'\'بادیناوێ\'\'ی ناوچەی \'\'مەنگوڕان\'\' لە شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو تەرمەکەی لە رکاوێ بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری حاجی ئەحمەد دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
رۆحی شاد