کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین، باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

15:55 - 2 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهید ئەشرەف موزەفەری لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە ناوچەی کامیاران کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد میرزا عەلی موزەفەری پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و باوکی شەهید ئەشرەف، خەڵکی ئاوایی \'\'پشتە\'\'ی سەربە شاری کامیاران سەرلە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.
محەممەد میرزا عەلی، لە سەرەتاکانی شۆڕشی گەلانی ئێراندا هاوڕێ لەگەڵ \'\'ئەشرەف\'\'ی کوڕی پەیوەست بە هێزەکانی حیزبی دێموکرات بوو و لە ئاوایی پشتە سازمان دەدەرێن.
محەممەد میرزا عەلی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی بەو رێبازە وەفادار مایەوە.
ئەشرەف موزەفەری ساڵی ١٣٤٠ لە ئاوایی \'\'پشتە\'\'ی سەربە شاری کامیاران لە دایک بووە و لە رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانە لە ئاوایی پشتە لە شوێنێک بە \'\'ناوی ونج\'\'دا شەهید بوو و تەرمەکەی لە ئاوایی \'\'سەرشێڵانە\'\' بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک محەممەد میرزا عەلی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد