کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە کۆچی دوایی کرد

16:21 - 4 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی مەسعوود کەفاش بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مەسعوود کەفاش (شوجاع) ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
مەسعوود کەفاش ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز دەستی دایە چالاکی و تێکۆشان و بەوپەڕی فیداکارییەوە ئەرکەکانی خۆی جێ‌بەجێ کرد.
نابراو یەکێک لە ئەندامە چالاک و ماندوویی نەناسەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنەدا بوو و لە بەڕێوەبردنی چالاکییە حیزبییەکاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک مەسعوود دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد