کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی نوێنەری حیزبی دێموکرات و بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورد و کوردستانییەکان

20:20 - 13 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورد و کوردستانییەکان و نوێنەری پیوەندییەکانی وڵاتی سوێد کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا حەمید تەیمووری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد و شەرمین بوزئەرسەلان بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورد و کوردستانییەکان لە سوێد کۆبوونەوە لەسەر دۆخی ئێستای کوردستانی ئێران و تاوتوێکردنی ئەو بارودۆخە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

7400.jpg


کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران، گرتن و سەرکوتی چالاکڤانان، جموجۆڵی هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە کوردستانی ئێران، پێکهاتنی نوێنەرانی رێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ١+٥، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و پرۆسەی ئاشتیی تورکیە کۆمەڵێک بابەت بوون کە باسیان لێ کرا.
لەلایەکی دیکەشەوە نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوێد لەگەڵ نوێنەری پێوەندییەکانی وڵاتی سوێد رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی سەرماوەز لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.